حكومه‌تی هه‌رێم رۆژێك پشووی له‌م هه‌فته‌یه‌ راگه‌یاند
  2021-04-11       828       
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، به‌ بۆنەی جەژنی چارشەمباسۆری ئێزدییان، كه‌ ده‌كاته‌ 14ی ئەم مانگە ده‌بێته‌ پشووی‌ فه‌رمی.

ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند: "حكومەتی هەرێمی كورستان رۆژژمێری فەرمیی خۆی هەیە، ئەو پشوانەی فەرمین كە بە بڕیاری حكومەت و پەرلەمانی كوردستان بە پشوو هەژمار كراون، تیایدا دیاری كراون، ئەوانەشی تەنیا بۆنەن و پشوو نین، ئاماژەیان بۆ كراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "بەپێی رۆژژمێرەکە، 14ی نیسانی هەموو ساڵێک بە بۆنەی جەژنی چارشەمباسۆر، کراوە بە پشووی فەرمی و ئەمساڵیش پشووە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×