ئێران بڕیاری سنورداركردنی هاتوچۆی گەشتیاری لەگەڵ عێراق درێژكردەوە
  2021-04-11       407       

حكومەتی ئێران رایگەیاند، بڕیاری سنورداركردنی هاتوچۆی گەشتیاری لە سنورە هاوبەشەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق تاوەكو 20ی نیسانی 2021 درێژكراوەتەوە.

ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە، حسێن قاسمی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری سنورەكان لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاندوە، بڕیاری سنوردارکردنی هاتوچۆی گەشتیاری لە سنورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ عێراق تاوەكو 20ی نیسانی 2021 درێژكراوەتەوەو سنورەكان بە داخراوی دەمێنێتەوە.

لەگەڵ ئەوەش وتویەتی، بەڵام ئەوانەی مۆڵەتی نیشتەجێبونی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کار و مۆری چونەدرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرتیان هەیە، رێگەیان پێدەدرێت لە سنورەكانەوە گەشت بكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×