وەزیری كارەبا: لەمانگی رەمەزاندا 19 بۆ 20 سەعات كارەبای نیشتمانی دەدەینە هاوڵاتیان
  2021-04-11       382       

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاشكرایكرد، لەمانگی رەمەزاندا رۆژانە 19 بۆ 20 سەعات كارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاوڵاتیان.

ئاوێنە: كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانەوە رایگەیاند"بەم بۆنەیەوە هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە لەمانگی رەمەزاندا پێدانی كارەبای نیشتمانی (19-20) كاتژمێر دەبێت."

دەقی پەیامەكەی وەزیری كارەبا...

پەیامی پیرۆزبایی وەزیری كارەبا بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە 

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەبۆنەی گەڕانەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی خۆشەویستی كوردستان و جیهان و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بەتایبەتی دەكەم، ئومێدەوارم ئەم مانگە ببێتە مانگی خێرو بەرەكەت و هەموان ساخ و سەلامەت بن.

بەپێویستی دەزانم  لەم مانگەدا سوپاسی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بكەم كە توانیویانە سەرەڕای مەترسییەكانی كۆرۆناو خراپی دۆخی دارایی بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و دڵسۆزییەوە بەشێوەی ئیشكگری و 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بون، هەر بەم بۆنەیەوە هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیادەكەمەوە لەمانگی رەمەزاندا پێدانی كارەبای نیشتمانی (19-20) كاتژمێر دەبێت.

خودای گەورەو میهرەبان رۆژو عیبادەتی ئەم مانگە لە هەمو لایەكمان قبوڵ بكات.

كەمال محمد ساڵح
وەزیری كارەبا
11ی نیسانی 2021

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×