نێچیرڤان
بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دوەم رۆژی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا رایگەیاند، هه‌مومان
له عێراق هه‌ڵه‌مان كردوه، ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان لاپه‌ڕه‌يه‌كى تازه
هه‌ڵبده‌ينه‌وه. جەختیشی كردەوە كە چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ
حكومه‌تى فيدراڵ، كليلى سه‌قامگيرى و داهاتويه‌كى باشتره بۆ ته‌واوى عێراق.
ئاوێنە: بەپێی
راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، له دوەم رۆژی سه‌ردانەكەيدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان
بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بەجیا لەگەڵ عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی
حیكمه، ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی به‌ره‌ی ڕزگاری و په‌ره‌پێدان، جه‌مال ئه‌لزاری،
ئه‌مینداری گشتیی پرۆژه‌ی نیشتمانیی عێراقی، نوری ئه‌لمالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی
ده‌وڵه‌تی یاسا، هادی ئه‌لعامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، د. حه‌یده‌ر عه‌بادی،
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانيی نه‌سر، د. نه‌سسار ئه‌لروبه‌یعی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسیی ڕه‌وتی
سه‌در و ئه‌ندامانى ده‌سته‌كه، كۆبوەوە.
له كۆبونه‌وه‌كاندا
ڕاشكاوانه‌و به كراوه‌يى دۆخى سياسى و ئابورى و ئه‌منيى عێراق و ته‌حه‌دييه
جياكانى به‌رده‌م وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ
چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش،
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه‌و جيهان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى عێراق
و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كران.
نێچيرڤان
بارزانى سوپاسى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه عێراقييه‌كانى كرد بۆ په‌سه‌ندكردنى
بودجه‌ى عێراق و هيواى خواست ئه‌وه سه‌ره‌تايه‌ك بێت بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنى
كێشه‌كانى ديكه‌ى عێراق به‌گشتى و كێشه‌كانى نێوان حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى. ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانیشی بۆ چاره‌سه‌ركردنى
كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور دوپات كرده‌وه.
سەرۆكی هەرێم وتی“هه‌مومان له عێراق هه‌ڵه‌مان كردوه، ده‌بێ به تێڕوانينێكى
تازه‌ى هاوبه‌شه‌وه بۆ داهاتو و بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان لاپه‌ڕه‌يه‌كى تازه
هه‌ڵبده‌ينه‌وه‌و سود له ئه‌زمون و هه‌ڵه‌كانى ڕابردو وه‌رگرين."
نێچيرڤان
بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنى عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ى
بۆ پێگه‌ى ئاسايی خۆى، به چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆييه‌كانييه‌وه به‌نده‌و
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ، كليلى سه‌قامگيرى
و داهاتويه‌كى باشتره بۆ ته‌واوى عێراق، هه‌رچه‌ند كێشه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر
ببن، ئه‌وه‌نده به‌هێز ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه دانيشتن و په‌يوه‌نديى
به‌رده‌وام له‌نێو لايه‌نه عێراقييه‌كاندا هه‌بێت و ڕايگه‌ياند: “ئه‌م سه‌ردانه‌شمان
بۆ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه‌يه‌و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌مو لايه‌ك له په‌يوه‌نديى
به‌رده‌وامدا بين و ديدارو كۆبونه‌وه‌كان له‌به‌غداو هه‌ولێر به‌رده‌وام بن."
هه‌روه‌ها وتى“هێزو
ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق پێكه‌وه به‌ستراوه، نه‌وه‌يه‌كى تازه‌ى سياسى له عێراق
دروست بوه‌و ده‌بێ به دانايى و نه‌رمى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌و ڕوداوه‌كاندا
بكرێت. ده‌بێ هه‌موان له عێراق پێكه‌وه بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش بۆ ئاينده‌يه‌كى
باشتر‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. عێراق خاوه‌نى سه‌رچاوه‌ى مرۆيى و سروشتيى ده‌وڵه‌مه‌نده‌و
ده‌بێ هه‌مو لايه‌ن و پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا هاوبه‌ش
بن و له ئه‌رك و مافه‌كاندا يه‌كسان بن. عێراق پێويستى به به‌هيزكردنى دامه‌زراوه‌كانيه‌تى
و گه‌لى عێراق له‌هه‌مو شوێنێكى وڵات شايسته‌ى ژيانێكى باشتره‌و پێشبينيى زياترى
خزمه‌تگوزارى ده‌كه‌ن، حه‌ز ده‌كه‌ين هه‌مو عێراق پێشكه‌وتو بێت."