"ئەمساڵ لە سلێمانی مۆڵەت بە هیچ پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان نەدراوە"
  2021-04-11       392       

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: لەسەرەتای ساڵی ۲۰۲۱ەوە تا ئێستا لەپارێزگای سلێمانی هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە مۆڵەتی پێ نەدراوە لەکاتێکدا لەپارێزگاکانی تر چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنان چونەتە بواری جێبەجێکردن.

ئاوێنە: رەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی خستۆتەڕو"جگەلەوەی حکومەت هاوکار نییە بۆ گەشەپێدان و پەرەسەندنی ئەم پارێزگایە کە مەبەستێکی ناوچەگەری لەپشتە هەروەها وەبەرهێنەر و بازرگانەکانیش ئەوەندەی بیر لەخۆ دەوڵەمەندکردن و بەرژەوەندی خۆیان دەکەنەوە هەرگیز بیر لەشارستانیەت و جوانی شارو سودی هاوڵاتیان ناکەنەوە."

وتوشیەتی"هەرئەمەش وایکردوە ئەو ڕێژە کەمەی پڕۆژەی وەبەرهێنان کە لەپارێزگاکە هەیە مۆڵەتەکانیان ئەوەندە گوماناوی بێت كە ئەبێتە هۆی سەرئێشە بۆ فەرمانگە چاودێرییەکان و وادەکات نەتوانرێت وەک پێویست پڕۆژە ئەنجام بدرێت."

بەپێی قسەی رەمەزان نامیق"هەندێک لەفەرمانگەکان بەمەبەست نایانەوێت پڕۆژە دروست بکرێت و لەڕێگەی دروستکردنی ڕۆتینات و داواکاری شەخسی و چەند مەرجێکی پێشوەختە بەئاسانی ڕێکارە ئیداریەکان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەی وەبەرهێنان تەواونابێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×