بڕێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان
  2021-04-12       207       

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بڕێکی دیکەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە ئەمڕۆش کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی جۆری سینۆفارم بگات.   
  
ئاوێنه‌: بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی تەندروستیی هەرێم، ئەو بڕەی شەوی ڕابردوو گەیشتووە کە لە جۆری فایزەرە دوو هەزار و 70 ژەمە.  

هاوکات، دوێنێ یەکشەممە بڕێکی دیکەی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی گەیشتە عێراق و بەشێکی پشکی هەرێمی کوردستانە، بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە پشکەکەی هەریم بگاتە هەرێم.  

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەڵێت،  تا ئێستا 51%ی ئەو ڤاکسینەی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان هاووڵاتیانی پێكوتراوه‌ و داواش لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار بکەن.  
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×