2021-04-12   433     
به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆی عێراق به یاوه‌ریی وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازی گه‌یشته قه‌زای شنگال.
ئاوێنه: عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆ به یاوه‌ریی سوپاسالاری عێراق و فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور، گه‌یشتنه باره‌گای فریقه‌ی 20 له قه‌زای شنگالی سه‌ربه شاری موسڵ.
میدیاكانی عێراق ده‌ڵێن كه سه‌ردانه‌كه‌ی غانمی بۆ پته‌وكردنی ئاسایش و دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و پشتیوانیكردنه لێیان.
به‌هۆی بوونی چه‌ندین گروپی جیاوازی چه‌كدار له قه‌زای شنگال، ماوه‌یه‌كه قه‌زاكه دۆخێكی نائارامی هه‌یه و حكومه‌تی عێراق سه‌ره‌رای رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و قه‌زایه، هێشتا هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ دۆخه‌كه پێ نییه.