2021-04-12   874     
سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یامێك ئاراسته‌ى ئه‌نكه‌ره ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "عێراق ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "عێراق پاڵپشتی ئاڕاسته‌ی دیالۆگ‌و چاره‌سه‌ری ناكۆكییه قوڵه‌كان ده‌كات".
ئاوێنه: به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی ماوه‌ی كاركردنی فاتیح یه‌ڵدز وه‌كو باڵیۆزی توركیا له‌عێراق، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵى ڕایگه‌یاند، "عێراق پاڵپشتی ئاڕاسته‌ی دیالۆگ‌و چاره‌سه‌ری ناكۆكییه قوڵه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕێز له‌سه‌روه‌ری وڵاتان ده‌گرێت‌و ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباره‌كانیان ڕه‌تده‌كاته‌وه".
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات‌و په‌ره‌پێدانی هاوبه‌ش له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان دوپاتكراوه‌ته‌وه.
كۆتایهاتنی كاره‌كانی فاتیح یه‌ڵدز له‌كاتێكدایه، تائێستا دیارنییه توركیا كێ وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له‌عێراق ڕاده‌سپێرێت، هه‌روه‌ك له‌ڕێگه‌ى باڵیۆزى ماوه به‌سه‌رچوى توركیاشه‌وه سه‌رۆك كۆمار په‌یامێكى ئاراسته‌ى توركیا كردوه‌و جه‌ختیكرده‌وه، "عێراق ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه".