زیاتر لە 1100 توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا
  2021-04-12       409       


وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 1100 توشبووی دیكە بە كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم تۆماركراوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لەو ماوەیەدا 11 هەزار و چوار پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە هەزار و 158 توشبوو تۆماركراوە.

ڕونیشیكردوەتەوە، 460 توشبوو چاكبوونەتەوە و 12 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 133 هەزار و 428، لەو ژمارەیە 114 هەزار و 439 توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 799 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی ئامارەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×