دەروازەی باشماخ: گەشتكردن بۆ ئێران مەرجدارە
  2021-04-12       254       

دەروازەی باشماخ ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە كە بڕیاری ئاساییكردنەوەی هاتوچۆ و گەشتكردن بۆ ئێران لەڕێگەی دەروازە سنورییەكانەوە بەشێوەی مەرجدارە.

ئاوێنە: ئیسماعیل عەلی، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کەوا بڕیاری ئاساییکردنەوەی هاتوچۆ و گەشتکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازەسنورییەکانەوە بەشێوەی مەرجدارە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەو كەسانەی کە هەڵگری ڤیزای ئێرانن لە جۆرەکانی(خوێندن ــ نەخۆشی و دەرمان ــ بازرگانی و وەبەرهێنان ــ خاوەن ئیقامەی کارپێکراو) دەتوانن سەفەری ئەو وڵاتەبکەن و هەڵگرانی ڤیزای گەشتیاری لەئێستادا رێگەی گەشتكردنیان پێ نادرێت تا 20/04/2021.

وتوشیەتی"بۆیە لەئێستادا لەبەشی نشینگەی باشماخ تەنها کار بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە بۆ مەبەستەکانی نەخۆشی و خوێندن و بازرگانی و خاوەن ئیقامەن و لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکی دیکەدا ئاگادارتان دەکەینەوە."

ئیسماعیل عەلی وتوشیەتی"لاتان رونبێ کەوا ئاساییبونەوەی تەواوەتی نییە وەک هەندێ لە ڕاگەیاندنەکان ئاماژەیان پێداوە بەڵکو بڕیارێکی مەرجدارە."

 

هاوڵاتیانی ئازیز ئاگادارتان دەکەینەوە کەوا بڕیاری ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆ و گەشتکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی...

Posted by ‎بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‎ on Monday, April 12, 2021
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×