وەزارەتی ناوخۆ دەقی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
  2021-04-12       461       

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیانێكدا، 17 بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنای بڵاوكردنەوە.

ئاوێنە: بەپێی بڕیارەكان خوێندن لە قۆناغی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی و پەیمانگاكانی سەربە وەزارەتی پەروەردە بەشێوازی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و هەرچی قۆناغەكانی 12ی ئامادەییشە لە خوێندنگا حكومی و ناحكومییەكان بەردەوام دەبن لە وانە خوێندن و تاقیكردنەوەكانیان بە رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان.

سەبارەت بە زانكۆو پەیمانگاكانی بە وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو زانكۆیانەی لە تاقیكردنەوەدان پڕۆسەی تاقیكردنەوەكانیان بەردەوام دەبێت و سەرجەم پڕۆگرامی خوێندن كە ماوە بەشێوازی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت بەڵام وانە پراكتیكییەكان لەناو كەمپەسی زانكۆكاندا بەردەوام دەبن.

هەروەها یەكێكی تر لە بڕیارەكان بریتییە لە كردنەوەی دەرگای مزگەوت و شوێنە ئایینییەكانی دیكە بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی ئەوقاف.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×