تەندروستی عێراق: هەر فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت نابێت دەوام بكات
  2021-04-13       399       
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانیی عێراق بڕیاریدا ئەو فەرمانبەر و هاووڵاتیانەی ڤاكسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە رێگەیان پێنەدرێت دەوام بكەن، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات سەردانی وەزارەت و فەرمانگە حكومییەكان بكەن.

ئاوێنە: لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوەو بڕیاردرا ئەو هاووڵاتیانەی كارتی وەرگرتنی ڤاكسینیان نییە رێگەیان پێنەدرێت سەردانی ئەو فەرمانگە حكومیانە بكەن كە زۆر قەرەباڵخن و رۆژانە خەڵكێكی زۆر بۆ راییكردنی كارەكانیان سەردانیان دەكەن، لەوانە؛ فەرمانگەی خانەنشینی، بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ، پاسپۆرت، رەگەزنامەو ناسنامەی باری شارستانی و فەرمانگە قەرەباڵخەكانی دیكە.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لیژنەکە له‌ 20ی ئەم مانگەوە نابێت رێگە بە دەوامكردنی ئەو فەرمانبەرانە بدرێت كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە. هەموو وەزارەتەكان و ئەو لایەنانەی سەر بە وەزارەتەكان و پارێزگاكان نین، بەرپرسیارن لە جێبەجێكردنی رێكارەكان و بەدواداچوونی فەرمانبەرانیان، "ئەو فەرمانبەرانەی سەرپێچی رێكار و فەرمانەكانیش دەكەن بە نەهاتوو هەژمار دەكرێن".

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق دەڵێت، "کورتترین رێگەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتاکە پرۆسەكەش زۆر باش بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستا 152 هەزار و 962 کەس لە عێراق پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووە".
زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×