لیژنەی باڵای فەتوا لەبارەی ڤاكسینەوە رونكردنەوە دەدات
  2021-04-13       446       

لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم رایدەگەیەنێت وەرگرتنی ڤاكسین رۆژو بەتاڵ ناكاتەوە، بەمەرجێك كاریگەری زۆر خراپی لەسەر وەرگرەكە نەبێت.

ئاوێنه‌: لەمبارەیەوە لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەکردووە: وەرگرتنی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا رۆژو بەتاڵ ناكەنەوە، بەڵام بەمەرجێك كاریگەری زۆر خراپی بۆ سەر وەرگرەكە نەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە: بەپێی فەتواكان كە پشتیان بە شەریعەتی ئیسلامی بەستوە، هیچ جۆرێك لە كوتانەكان بە دەرزی نابنە هۆی بەتاڵكردنەوەی رۆژوی رۆژووانان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×