20 تۆن خورمای بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا
  2021-04-13       287       

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر، دەست بەسەر 20 تۆن خورمای ماوە بەسەر چوودا گیراوە.

ئاوێنه‌:  پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕوداوەکە ڕایگەیاندووە، ” هێزەكانی پۆلیس، خاوەنی كۆگەكەیان بە ناوی (م.ص.س) دەستگیر كرد و دەستیشیان بەسەر سەرجەم خورماكە و گشت ئەو كەلوپەلانەدا گرت، كە بۆ ساختەكردن و دەستكاریكردنی ماوەی بەسەرچوونی خورماكە بەكار هاتبوون”.

پۆلیس ئاشکرایکردووە، ” خاوەنی ئەو بڕە لە خورما دەیەویست دووبارە خورماكە بخاتە ناو كارتۆن و نایلۆنی ئامادەكراو و بینێرێت بۆ عەلوەی هەولێر، تا لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز بەسەر هاووڵاتیاندا ساغی بكاتەوە”.

ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لە شاری سلێمانیش لیژنەکانی قائیمقامیەت کارگەیەکی دروستکردنی شەربەتیان داخست کە مێوژی لە سەتڵی خۆڵدا هەڵگرتبوو.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×