شه‌ربه‌تفرۆشێك لە سلێمانی داخرا
  2021-04-13       219       

قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی فێڵكردن له‌ هاوڵاتیان و فرۆشتنی شه‌ربه‌تی گیراوه‌ به‌نرخی فرێش، شه‌ربه‌تی فرۆشی له‌نیای داخست.

ئاوێنه‌:  به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌هۆی فێڵكردن له‌ هاوڵاتیان و فرۆشتنی شه‌ربه‌تی گیراوه‌ی كیمیایی به‌نرخی فرێش، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ دوكانی شه‌ربه‌تی له‌نیا له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی داده‌خرێت.
شه‌ربه‌تفرۆشی له‌نیا، پابه‌ند نه‌بوه‌ به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی به‌جۆرێك له‌ كۆگای دروستكردنی شه‌ربه‌ت، سه‌تڵی خۆڵی بۆ هه‌ڵگرتنی میوه‌ به‌كارهێناوه‌

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "شه‌ربه‌تفرۆشی له‌نیا، پابه‌ند نه‌بوه‌ به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی به‌جۆرێك له‌ كۆگای دروستكردنی شه‌ربه‌ت، سه‌تڵی خۆڵی بۆ عه‌مباركردنی میوه‌ و مێوژ به‌كارهێناوه‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه‌".
سه‌رپێچییه‌كی دیكه‌ی شه‌ربه‌تفرۆشی له‌نیا، له‌ دروستكردنی شه‌ربه‌ته‌كانیدا تام و ره‌نگ و بۆنی خراپبوی به‌كارهێناوه‌

قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رپێچییه‌كی دیكه‌ی شه‌ربه‌تفرۆشی له‌نیا، له‌ دروستكردنی شه‌ربه‌ته‌كانیدا تام و ره‌نگ و بۆنی خراپبوی به‌كارهێناوه‌ و به‌نرخی فرێش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیكردوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شه‌ربه‌تفرۆشی له‌نیا ده‌داخرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×