مەسرور بارزانی: بەهەمو شێوەیەك پشتگیریی له‌ئازادی رۆژنامەوانیی دەکه‌م
  2021-04-13       546       
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، "بەهەمو شێوەیەك پشتگیریی له‌ئازادی رۆژنامەوانیی دەکه‌م.. پێویستە دەزگاکانی حکومەت بەپێدانی زانیاریی دروست، یارمەتیدەری کاری رۆژنامەوانیی بن".

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، له‌میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافی رۆژنامەنوسان، مەسرور بارزانی رایگه‌یادووه‌، بەهەموو شێوەیەك پشتگیریی ئازادی رۆژنامەوانیی دەکات‌و پێویستە دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بەپێدانی زانیاریی دروست، یارمەتیدەری کاری رۆژنامەوانیی بن، بۆ ئەوەی راگەیاندنکارانی کوردستان، پیشەییانە ئەرکەکانیان ئەنجامبدەن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای‌ لەرۆژنامەوانانی کوردستان كردوه‌ کە هاوکارو یارمەتیدەری کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن بۆ چاکساز‌وی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، رێکخەری سەنتەری میترۆ وێڕای خستنەڕووی کارو چالاکییەکانی سەنتەرەکە، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کردو خوازیار بو، بەهاوکاری هەموو لایەك، ئازادی کاری رۆژنامەوانیی‌و ئازادی زانیاری بەرفراوان بکرێت، کە مەرجێکی گرنگی پێشکخستنی دیموکراسییە لەکوردستاندا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×