حكومه‌ت بەڵێن به‌خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان ده‌دات
  2021-04-13       332       
به‌وته‌ی‌ نوێنەری ئەو خاوەن پێداویستیانەی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەهەولێر گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەت به‌ڵێنی پێداون كه‌ لەنێوان پێدانی دو موچە یان دیارییەک بۆ رەمەزان، یەکێکیان بۆ خاوەن پێداویستییەکان جێبەجێ بکرێت.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەولێرو سلێمانی لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لەشاری هەولێر گردبونەتەوەو داوایانكرد كه‌ دۆخی ژیانیان باش بکرێت.

دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەت‌و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، نوێنەرانی خاوەن پێداویستیە تایبەتییەکان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان‌ ئەنجامداو رایانگەیاند، لەکۆبونەوەکەدا داواکارییەکانیان بەیاداشتێک ئاڕاستەی حکومەت کردوەو داوایانکردوە موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتییەکان زیادبکرێت‌و دو موچە یان دیارییەکیان لەرەمەزاندا پێبدرێت.

ئاماژە بەوەش دەکەن، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تێگەیشتنیان بۆ داواکارییەکانیان هەبوەو "بەڵێنی ئەوەیان داوە بەجدی کار بکەن بۆ ئەوەی لەم مانگەدا دو موچە بە خاوەن پێداویستیە تایبەتییەکان بدرێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×