2021-04-13   548     
ئاوات شێخ جه‌ناب
وه‌زیری دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتی هه‌ولێرو به‌غدا به "ده‌ستكه‌وت" وه‌سف دهكاتو له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانه‌وه ده‌ڵێت، تا به‌غدا پاره نه‌نێرێت نازانین لێبڕینی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا.
ئاوێنه: له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی ڕایگه‌یاند، رێككه‌وتی هه‌ولێرو به‌غدا ده‌ستكه‌وته بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و ڕێككه‌وتنه‌كه له‌سودی هه‌رێمی كوردستانه. وتیشی، "به‌پێی داتاكانی ئێمه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێم دێت، له‌و داهاته زیاتر ده‌بێت كه هه‌رێم خۆی هه‌یه‌تی".
له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به‌لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ناوبراو وتی، "تائێستا یاسای بودجه نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، تا به‌غدا پاره نه‌نێرێت نازانین لێبڕینی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا.. ئه‌گه‌ر یاسای بودجه جێبه‌جێ بكرێت ئه‌گه‌ری زۆره لێبڕینی موچه نه‌مێنێت."
وتیشی، بڕیاری دیاریكردنی بڕیی لێبڕینی موچه، یان به‌رده‌وامبونی ئه‌و لێبڕینه له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی داراییدا نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه.