"لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان لەپەیوەندیداین بۆ گەڕاندنەوەی ئه‌و پارانه‌ی‌ براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق"
  2021-04-13       361       
د. یوسف محه‌مه‌د ده‌ڵێت، "ئەمڕۆ جارێکی تر جەختمان کردەوە لەسەر پێویستیی بەرەنگار بونەوەی گەندەڵی لەسەر ئاستی عێراق‌و گەڕاندنەوەی پارە براوەکان کە لەڕێی گەندەڵییەوە بەدەستهاتوەو براونەتە دەرەوەی وڵات". 

د. یوسف محه‌مه‌د‌، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌میدیا عێراقییه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارە فیدراڵییەکان لەپەیوەندیداین بۆ گرتنه‌به‌ری‌ رێکارە سیاسی‌و یاساییەکانی گەڕاندنەوەی پارە براوەکان کە لەڕێی گەندەڵییەوە بەدەستهاتوەو براونەتە دەرەوەی وڵات".

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەگەڵ هەنگاوە چاکسازییەکان لەبواری ئابوری‌و دارایی، زیادکرنی داهاتی نانەوتی و پشتیوانیکردنی کەرتەکانی کشتوکاڵ‌و پیشەسازی کە لەیاسای بودجەی فیدراڵی پەسەند کرا، پێویستە هەنگاوی کردەییش لەبواری بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی لەڕێی دادگاکان‌و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان خێرا بکرێ. هەروەها رێکارە سیاسی و یاساییەکانی گەڕاندنەوەی پارە تەهریب کراوەکان پەرەی پێبدرێ."
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×