لێدوانی فەرمی حكومەتی هەرێم لەسەر هێرشكردنەسەر بنكەیەكی مۆسادی ئیسرائیلی
  2021-04-14       1892       
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە بۆردومانكردنی بنكەیەكی ناوەندی زانیاری و چالاكی دەزگایەكی هەوالگریی ئیسرائیلی لە هەرێمی كوردستان دەكەن دوورە لە ڕاستییەوە.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ژمارەیەك میدیای ناوچەكە، هەواڵێكیان بڵاوكردووەتەوە كە گوایە بنكەیەكی ناوەندی زانیاری و چالاكی دەزگایەكی هەواڵگری ئیسرائیلی لە هەرێمی كوردستان كراوەتە ئامانج و چەند كارمەندێكی ئەو بنكەیە كوژراون و بریندار بوون.

وتیشی”ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیێنین ئەو هەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە، هەروەك چۆن لە ڕابردووشدا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاڕاستە كردووین بەوەی بنكەیەكی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە كوردستانە”.

جەختی لەوەش كردەوە، پێمانوایە ئەو هەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە هەرێمەكەمان.

ئەمەش لەكاتێكدایە، تۆڕی (RT) ڕووسی بڵاویكردەوە، هێزە ئاسمانییەكانی ئێران بنكەیەكی هەواڵگری ئیسرائیلییان لە هەرێمی كوردستان بۆردومان كردووە.
ئاژانسە روسییەكە لە چەند سەرچاوەیەكەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی بۆردومانەكەوە چەند سەربازێكی ئیسرائیلی كوژراو و بریندار بوون.
سەرچاوەكان ئاشكراشیدەكەن، بۆردومانەكەی موساد لە هەرێمی كوردستان گورزێكی نوێیە لە ئیسرائیل دراوە.
هاوكات ماڵپەڕی تایبەت بە چاودێریكردنی جوڵەی فڕۆكە و كەیسی سەربازی و مەدەنی، بۆردومانەكەی ئێران دژی ئیسرائیلی پشت ڕاست كردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوەیەكی نزیكدا وێنەكان بڵاودەكەینەوە.

هاوكات میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، دوێنی سێ شەممە هێزە ئاسمانییەكانی ئێران مووشەكێكیان ئاڕاستەی كەشتییەكی ئیسرائیل كردووە كە كاری گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بووە، بەلام میدیاكانی ئیسرائیل ئاشكرایانكرد، موشەكەكە هیچ زیانێكی نەبووە و كەشتییەكە لەسەر رێڕەوی خۆی بەردەوام بووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئیسرائیل هێرشێكی بۆسەر دامەزراوەی “نەتنز”ی ئێرانی ئەنجامداوە و دوای ڕووداوەكەش، ئێران بە فەرمی ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار كرد و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی كرد.

كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەوان بەشدار نەبوون لەو هێرشەدا.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×