تاڵیبان: شەڕ رەمەزانی بۆ نییە و ئێمە بەردەوام دەبین لە شەڕ دژی هێزە ئەمنییەکان
  2021-04-14       336       

وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە لێدوانێکیدا داواکەی سەرۆکی ئەفغانستانی بۆ ئاگربەست رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەوان بەردەوام دەبن لە شەڕکردن.

ئاوێنه‌: زەبیحوڵا مجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەی (٨ صح)ی ئەفغانی راگەیاند:" شەڕ رەمەزانی بۆ نییە و ئێمە بەردەوام دەبین لە شەڕ دژی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان".

ووتیشی:"رێژەی توندوتیژی لە ئێستادا لە وڵاتەکە کەمیکردووە". ئەمەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا ئەشرەف غەنی سەرۆکی وڵاتی ئەفغانستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە بڵاوی کردبووەوە، داوای لە بزوتنەوەی تاڵیبان کردبوو رازی ببن بە ئاگربەست و ئەم مانگە بکەنە سەرچاوەی ئاشتی هەمیشەیی.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×