بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: بۆ ئەمساڵ نیوەى ساڵى رابردوو ئاو بەردەدەینەوە
  2021-04-14       636       

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاستى ئاوى بەنداوەکە بەراورد بە ساڵانى رابردوو کەمترە، پێویستە بەخێرایی رێوشوێن بگیرێتەبەر، دەشڵێت، "بۆ ئەمساڵ نیوەى ساڵى رابردوو ئاو بەردەدەینەوە."

ئاوێنه‌: رەحمان خانى، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "پلانى بەردانەوەى ئاو لە پێنج مانگى ئایندەدا جێبەجێدەکرێت و بۆ ئەمساڵ نیوەى ساڵى رابردوو ئاو بەردەدەینەوە".

باسى لەوەشکرد، سەربارى کەمبوونەوەى ئاو، ئاوێکى زۆر بەفیڕۆ دەڕوات بەهۆى گۆڕینى رێڕەوى سروشتى ئاوەکە لە روبارى سیروان لەلایەن ئەو کارگانەوەی کە لەسەر رۆخى روبارەکەوە کاردەکەن .

لەبارەی پلانی ئەمساڵیشەوە رایگەیاند، "بۆ ئەمساڵ تەنها جەختیان لەسەر دابینکردنى ئاوى خواردنەوە و لەناونەچوونى باخ و دارستانەکانە."

بەنداوی دەربەندیخان یەکێکە لە دوو بەنداوە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان و ئێستا بەنداوەکە ملیارێک و 200 ملیۆن مەتر سێجا ئاوى تێدایە، کە بەشێکى بە ئاستى مردوو دادەنرێت و بەهۆى قوڕولیتەوە ناتوانرێت سودى لێببینرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×