2021-04-14   223     
لە (33) یەمن ساڵیادى پرۆسەى بەدناوى ئەنفالدا بزوتنەوەى گۆڕان داوا دەکات روفاتى هەموو ئەنفالکراوە بهێنرێتەوە بۆ کوردستان، هەروەک بە توندى دژى بە حیزبى کردنى ئەنفال دەوەستێتەوە، داواش دەکات ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر قوربانی و گیانفیدای گه‌لی کورد بوون به سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیر و په‌رله‌مانتار کار بکه‌ن بۆ قانونێک بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌واوی رووفاتی ئه‌نفالکراوان و قه‌ره‌بوویه‌ک له ئاست ئه‌و تاوانه‌دا بێت.
ئاوێنه: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژە بۆئەوەش دەکات کە له رابردو و ئێستاشدا هه‌وڵی داوه مانایه‌كی گه‌وره‌تر به‌م كاره‌ساته بدرێت و له‌م رێگه‌یه‌وه ئازار و نەھامەتی و چەوسانەوەی گه‌له‌كه‌مان كه‌مێك ساڕ‌ێژ بێت، ھەروەک رایگشتی و سۆزی جیهانیش بۆ دۆزی رەوای نەتەوەکەمان رابكێشێت.
جەختیش دەکاتەوە کە باشترین وه‌فا و پاداشت بۆ ئه‌نفالکراوه‌کان و که‌سوکاریان بنیاتنانی وڵاتێکه که تێیدا ژیان و ئاسایش و ئازادی و که‌رامه‌تی هه‌موو ئینسانێک به قانون پارێزراوبیت.
دەقى راگەیەندراوی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ یادی ئەنفال
(33)یه‌مین ساڵرۆژی پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال بۆ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان له کاتێکدایه تا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌ری و یادگاری ئه‌نفالکراوه‌کاندا ئه‌ژین، بۆ ئه‌وان چیرۆک نییه به‌ڵکو ئه‌زموونه و ته‌نها ئه‌وان هه‌ست به قووڵی ئه‌و برینه ئه‌که‌ن.
له پێناو که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان، نه‌وه‌کانی ئێستا و ئاینده ئه‌م ئه‌رکانه ئه‌بێت جێبه‌جێ بکرێن:
یه‌که‌م: هێنانه‌وه‌ی هه‌موو روفاتی ئه‌نفالکراوه‌کان به شکۆ و رێزه‌وه. ئه‌نجامدانی پشکنینی (دی ئێن ئه‌ی) بۆ که‌سوکاری ئە‌نفالکراوه‌کان تاکو بزانن خۆشه‌ویستانیان ئارامگه‌یه‌کی له خاکی کوردستان هه‌یه، تاکو روفاتی ئه‌نفالکراوه‌کان ببێته به‌ڵگه‌ی مێژووی سیاسه‌تی کۆمه‌ڵکوژی کورد بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده و جیهان.
دووه‌م: کورد به‌هۆی کوردبوونی له پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالدا کرایه ئامانج، پێش هه‌مووان که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان خاوه‌نی قه‌زیه‌که‌ن، به حیزبی و سیاسی کردنی ئه‌نفال زیانی گه‌وره‌ی گه‌یاندووه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوسۆزه له‌گه‌ڵ ته‌واوی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان که ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه دژ به به‌حیزبی کردن و نمایش و گوفتاری بێ کردار بوون.
سێیه‌م: رۆحی ده‌یان هه‌زار ئینسانی کورد هێنده ئاسان قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه، له هه‌مان کاتدا ژیانێکی شایسته مافێکی زه‌وتنه‌کراوی هه‌موو که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کانه.
چواره‌م: دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ئه‌نفالی وه‌ك جینۆساید به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد ناساندووه. پێویسته حکومه‌تی فیدراڵی عێراق به‌فه‌رمی داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بکات، ئه‌رکی قانونی و سیاسی و ئه‌خلاقی حکومه‌تی فیدراڵی عێراق، له ناویاندا ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر قوربانی و گیانفیدای گه‌لی کورد بوون به سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیر و په‌رله‌مانتار که کار بکه‌ن بۆ قانونێک بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌واوی رووفاتی ئه‌نفالکراوان و قه‌ره‌بوویه‌ک له ئاست ئه‌و تاوانه‌دا بێت، ئه‌مه له کاتێکدایه که له سه‌ختترین کاتدا ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا رووبه‌ڕوو داوای چاره‌نووسی ئه‌نفالکراوه‌کانی له سه‌دام حسێن کرد.
ئه‌مڕۆ رێز له هه‌موو ئه‌و دایکه کوردانه ئه‌گرین که پاش ئه‌نفالکردنی هاوژینه‌کانیان به هێزی بازووی خۆیان و به کرێکاری و گوڵه‌چنه و مه‌ینه‌تی زۆر کوڕ و کچه‌کانیان گه‌وره کرد. پاڵه‌وانی راسته‌قینه‌ی مێژووی ئێمه ئه‌و دایکانه‌ن، جێگه‌ی دڵخۆشیه ئه‌مڕۆ ئه‌و کچ و کوڕانه‌ی ئه‌وان بوون به پزیشک، ئه‌ندازیار، مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر و پارێزه‌ر و رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌یه له کوردستاندا، خۆیان ئه‌توانن باشتر له‌هه‌ر که‌س خاوه‌ندارێتی له قه‌زییه‌ی خۆیان بکه‌ن.
ئامانجی رژێمی به‌عسی رووخا‌و ملکه‌چکردنی کورد بوو له رووی سیاسی و چه‌کدارییه‌وه چونکه ته‌نها رێگا بۆ زاڵبوونیان به‌سه‌ر کوردستاندا نه‌هێشتی گونده‌کان و ئه‌نفالکردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بوو. ئه‌و خه‌ونه له گۆڕنرا و کورد له پاش جینۆساید هه‌ستایه‌وه له مه‌رگ ژیانی خوڵقاند.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له رابردو و ئێستاشدا هه‌وڵی داوه مانایه‌كی گه‌وره‌تر به‌م كاره‌ساته بدرێت و له‌م رێگه‌یه‌وه ئازار و نەھامەتی و چەوسانەوەی گه‌له‌كه‌مان كه‌مێك ساڕ‌ێژ بێت، ھەروەک رایگشتی و سۆزی جیهانیش بۆ دۆزی رەوای نەتەوەکەمان رابكێشێت.
باشترین وه‌فا و پاداشت بۆ ئه‌نفالکراوه‌کان و که‌سوکاریان بنیاتنانی وڵاتێکه که تێیدا ژیان و ئاسایش و ئازادی و که‌رامه‌تی هه‌موو ئینسانێک به قانون پارێزراو بێت چونکه ئه‌وان له روونه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌مکارییدا شه‌هید بوون.
بزوتنەوەی گۆڕان
١٤ی ٤ی ٢٠٢١