2021-04-14   657     
قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پارێزگای سلێمانی روبه‌ڕوی شه‌پۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه‌ته‌وه، تاكه رێگه‌ش بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان و مردنه‌كان، جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی قائیمقامیه‌ت، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی به‌جیا له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له سیتییه‌كان، خاوه‌ن و مۆڵ و نوێنه‌رانی هۆتێله‌كان كۆبوه‌وه و رایگه‌یاند، "جارێكی دیكه ناوچه‌كه و كوردستان و پارێزگای سلێمانی روبه‌ڕوی شه‌پۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ین له‌هه‌ر كاره‌ساتێكی نه‌خوازراو و له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتی و خۆمان و خۆشه‌ویستانمان، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ین".
وتیشی، "وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌بێ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی سودێكی ئه‌وتۆی نابێت، به‌ڵكو جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی باشترین چاره‌سه‌ره".
قائیمقامی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "رۆژانه ئاماره‌كانی توشبوان به كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه، له‌گه‌ڵیشیدا ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان زیادی كردوه، جیاوازی ئه‌م شه‌پۆله‌ی ئێستا به‌راورد به رابردو خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، بۆیه تاكه رێگه بۆ به‌رده‌وامی ژیان و كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان، پابه‌ند بونه به‌رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی".