عێراق... جوڵەی بازرگانی لەشەش دەروازەی سنووری دەست پێدەكاتەوە
  2021-04-14       303       

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاندووە کە لەمڕۆ چوارشەممەوە، جووڵەی بازرگانی لە شەش دەروازەی سنووریی دەستپێدەکاتەوە.

ئاوێنه‌:  سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، عومەر وائیلی بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند: ئەو بڕیارە دوای کۆبوونەوەیەک بە سەرۆکایەتی وەزیری گواستنەوە، ناسر حوسێن شبلی یەکلا کراوەتەوە.

عومەر وائیلی گوتیشی: کە ترانزێتی کاڵا لە ھەریەک لە دەروازەکانی زرباتییە، قائم، ترێبل، مونزرییە، سەفوان و عەرعەر لەگەڵ پێنج وڵات ئەنجامدەدرێن و ئاشکرایشی کردووە کە کاڵاکان بەنێو خاکی عێراقدا بۆ وڵاتانی دیکە دەگوازرێنەوە.

ل سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، روونیشیكردەوە، کە ئەو بڕیارە گرنگی خۆی ده‌بێت، چونکە داھاتی وڵات زیاد دەکات و وڵاتان سوود لە پێگەی عێراق وەردەگرن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×