هەدەپە جەژنی چوارشەممەسوور پیرۆز دەکات
  2021-04-14       212       

کۆمسیۆنی گەلان و باوەڕیی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) جەژنی چوارشەممەسووری پیرۆز کرد.

ئاوێنه‌: لە پەیامێکی کۆمسیۆنی گەلان و باوەڕیی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە، بە بۆنەی جەژنی چوارشەممەسوورەوە هاتووە، “ئێمە هیوادارین، کە جەژن لە بریی ڕق، مزگێنیی تەندروستیی، ئاشتیی و جوانیی و برایەتیی بهێنێت”.

هەدەپە، داوا لە هەموو مرۆڤایەتیی دەکات، کە لە دژی فەرمانی سەر ئێزدییەکان راوەستن و پشتیوانیی ئێزدییەکان بکەن، هیواشی خواستوە”لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئێزدییەکان ژیانێکی ئازاد، یەکسان، دادمەندانە و ئاشتییانە بژین، ئێمە جەژنی گەلی دێرینی ئێزدی پیرۆز دەکەین”.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×