لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێم 17 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2021-04-14       631       

ته‌ندروستی هەرێم ئاماری كۆرۆنای بڵاوكردەوە، لە 24 كاتژمێردا زیاتر لە هەزار كەس لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی نیسان، ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان هەزار و 159 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 541 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا 17 كەس لە هەرێمی كوردستان بە پەتای كۆرۆنا مردوون، چوار كەسیان لە هەولێر و چوار كەس لە سلێمانی و نۆ كەسیش لە دهۆك و سێ كەسیش لە گەرمیان بوون”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتین لە 485 كەس.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×