دژە تیرۆر: موشەكێك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی هەولێر كراوە
  2021-04-14       313       

دوای ئەوەی كەمێك لەمەوبەر دەنگی تەقینەوەیەك لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا، دژە تیرۆری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، موشەكێك بوەو ئاڕاستەی فڕۆكەخانەكە كراوە.

ئاوێنە: دژە تیرۆری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی "بەگوێرەی زانیارییەکانمان موشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرا."

هەروەها وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتی"کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولیر بیسترا. دەزگا پەبوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بەدواداداچوون و لیکۆڵینەوە بکەن و دواتر هۆکاری تەقینەوەکە ودەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە بڵاودەکەینەوە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×