وەزارەتی ناوخۆ: هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر بە درۆن ئەنجام دراوە
  2021-04-14       486       

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هێرشەكەی ئەمشەوی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان (درۆنی تی ئێن تی كراو) و ئەنجامدراوەو زیانی گیانی نییە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای لێکۆڵینەوەو بەداواداچونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر،  لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی درۆنی TNT کراو بوەو ئاڕاستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە."

وەزارەتی ناوخۆ وتوشیەتی"خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوەو شوینی هاتنی درۆنەکە."

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر،  لەئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی  درۆنی TNT کراو بوەو ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە. خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییەو تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتوە. لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوەو شوینی هاتنی درۆنەکە.

وەزارەتی ناوخۆ

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×