سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر ده‌ڵێت: له زیان و تێكدانی سه‌قامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی عێراق، هیچی دیكه‌ی لێناكه‌وێته‌وه، داواش ده‌كات سنورێكى یه‌كجاریى بۆ ئه‌و گروپه چه‌كداریانه دابنرێت.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیله‌وه‌كردوه‌ته‌وه: زۆر به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه ده‌كه‌ین كرانه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و پێگه‌یه‌كی هێزه‌كانی توركیا له باشیك.
رونیشكراوه‌ته‌وه: هیچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشانه نییه و له زیان و تێكدانی سه‌قامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی عێراق هیچی دیكه‌ی لێناكه‌وێته‌وه، به ته‌واوی دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته.
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: چه‌ند باره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جددی ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عیراق به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نێوانیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و گروپ و تاقمانه‌ی له پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زیاتر بكه‌ن و سنورێكی یه‌كجارییان بۆ دابنرێت، تا چیتر ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت.