دەوڵەت باخچەلی: هەرکەسێک هاوپەیمانێتی لەگەڵ دەمیرتاشدا بکات دوژمنی گەلی تورکە
  2021-04-15       779       

سەرۆکی پارتی نەژادپەرستی تورکیا (مه‌هه‌په‌) هێرشێکی توندى كرده‌سه‌ر سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)و دەڵێت:"هەرکەسێک هاوپەیمانێتی لەگەڵ دەمیرتاشدا بکات دوژمنی گەلی تورکە".

ئاوێنه‌: دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەژادپەرست لەمیانی کۆبوونەوەی کوتلەی پارتەکەی لەپەڕلەمانی تورکیا وتی:"هەرکەسێک لەدەمیرتاش نزیکبێتەوە لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجی سیاسیی، ئەوە بەرەیەکی دژی ژنان‌و منداڵان‌و سوپای تورکیا درووستکردووە".

لەماوەی ڕابردوودا سەڵاحەددین دەمیرتاش کە لەساڵی 2016دا بەتۆمەتی پشتیوانیکردنی تیرۆر زیندانیکراوە، داوای لەهێزە بەرهەڵستکارەکانی تورکیا کردبوو دژ بەهەڵکشانی ئاستی سەرکووتکارییەکان‌و هەوڵەکانی حکومەت بۆ درزخستنە نێوانیانەوە یەکبگرن‌و بەرەیەکەی گەورەی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا درووستبکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×