2021-04-15   619     
عه‌بدوڵا مونیع ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای زانایانی سعودییه رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دراوی بیتكۆین واتایه‌كی به‌هاداری نیه و هیچ لایه‌نێكی وه‌ك ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌ك نیه گه‌ره‌نتی بكات له‌كاتی دروستبوونی هه‌ر گرفتێكدا، كه‌واته مامه‌ڵه‌كردن پێیه‌وه حه‌رامه.
ئاوێنه: له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیداو له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی دروستی و نادروستی مامه‌ڵه‌كردن به دراوی ئه‌لیكترۆنی بیتكۆینه‌وه، عه‌بدوڵا مونیع ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای زانایانی سعودییه رایگه‌یاند، ئه‌و جۆره دراوه هیچ واتایه‌كی به‌هاداری نیه، ئه‌گه‌ر من 10 هه‌زار ملیۆن بتكۆین بكڕم نه‌زانم بۆ لای كێ ده‌گه‌ڕێمه‌وه، ئه‌م بڕه پاره‌یه به‌كێ بفرۆشمه‌وه‌و كێ لێم ده‌كرێت؟ واتا ئه‌و مامه‌ڵه‌یه دروست نیه و حه‌رامه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له مامه‌ڵه‌ی دراودا ده‌بێت سێ مه‌رج هه‌بێت. یه‌كه‌م، پێوه‌رێك هه‌بێت به‌های دیاری بكات. دووه‌م، ده‌بێت سامانێك ده‌ست بخات. سێیه‌م، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌لای خه‌ڵكی به‌گشتی قه‌بوڵكراوبێت و ده‌ستی پێش خۆت دیاربێت.
ده‌شڵێت، هه‌رسێ مه‌رجه‌كان به‌دینایه‌ن ئه‌گه‌ر لایه‌نێك نه‌بێت گره‌نتی هه‌ر سێ مه‌رجه‌كه بكات.بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت ده‌وڵه‌تێك هه‌بێت له پشته‌وه گره‌نتی بكات، یان كه‌سێك، لایه‌نێك هه‌بێت بتوانێت گره‌نتی ئه‌م بابه‌ته بكات. كه‌واته له‌كاتێكدا هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌بێت گره‌نتی بكات مامه‌ڵه‌كردن پێیه‌وه دروست نیه، چونكه وه‌ك قوماركردن وایه، ئه‌گه‌ر چی قومارێكی رون نیه. به‌ڵام جۆرێكه له خواردنی ماڵی خه‌ڵكی به رێگه‌ی نادروست.