نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات هەوڵەکانیان یەکبخەن
  2021-04-15       455       

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات هەوڵەکانیان بۆ رێگریکردن لە دوبارەبوونەوەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، یەک بخەن.

ئاوێنه‌:  ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-4-2021، جێین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری کردووە.

جێنین هێنیس پلاسخارت هێرشەکە بە نموونەی ”ھەوڵێكی دیكەی مەترسیدار بۆ دروستكردنی گرژی و ھەڕەشەكردن لە سەقامگیری“، ناوبردووە.
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشەکە، داوای لە حکوومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە ”ھەوڵەكانیان بەشێوەیەكی خێرا بۆ رێگریكردن لە دوبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە، یەک بخەن".

شەوی چوارشەممە 14-4-2021، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (TNT)رێژکراو، هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژی بەوەش کردبوو، کە جگە لە زیانگەیشتن بە باڵەخانەیەک، هێرشە تیرۆریستییەکە هیچ زیانێکی دیکەی لێنەکەوتووەتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×