محەمەدی حاجی مەحمود بۆ دەسەڵاتداران: بەبێ شەرم كردن بە ڕای گشتی بڵێن حكومەتی عیراق دژی كوردە
  2021-04-15       274       

سكرتێری حزبی سۆسیالستی كوردستان داوا لەدەسەڵاتدارانی هەرێم دەكات" بەبێ شەرم كردن بە ڕای گشتی و خەڵكی كوردستان بڵێن كە حكومەتی عیراق دژی كوردە"

محەمەدی حاجی مەحمود، لەهەژماری خۆیی و لەبارەی هێرشەكەی دەوروبەری فڕۆكەخانەی هەولێر پەیامێكی لەهەژماری خۆی بڵاوكردووەتەوەو ئاماژەی بەوەكردووە:" ئەمشەو 14/15-2021 بە پێی هەواڵەكان بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشەكان كراوە، بۆیە من بەبێ دوو دڵی دەڵێم لە هێزە چەكدارەكانی عیراق بەدەر نییە."

دەشڵێت:" من داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان ئەكەم، بە بێ شەرم كردن بە ڕای گشتی و خەڵكی كوردستان بڵێن كە حكومەتی عیراق دژی كوردن."

محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت:" هەوڵ بۆ دروست بوونی ئاژاوەو كێشە لە كوردستان هان دەدرێن، باوەڕناكەم پێكەوە ژیانی هەرێم و بەغداد پێكەوە مابێت بۆیە كورد پێویستی بە چاو خشاندنەوە هەیە لەگەڵ عیراقدا."
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×