سلێمانی؛ كیلۆ كەبابی خالید حەسناوی داخرا
  2021-04-15       296       

سەرۆكی لیژنەی دووی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەناو كۆگای خواردەمەنی كیلۆكەباب لەگەڕەكی سەرچنار دەست بەسەر بڕێكی زۆر باڵ و مریشكی خراپبوودا گرتووە، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەكان كیلۆ كەبابی خالد حەسناوی داخرا .

ئاوێنه‌: كامەران عزەت، سەرۆكی لیژنەی دووی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەناو كۆگای خواردەمەنی كیلۆكەبابی خالید حەسناوی لە گەڕەكی سەرچنار دەستیان بەسەر بڕی (32) كیلۆگرام باڵ و (22) كیلۆگرام مریشكی خراپبوودا گرتووە، كە ئامادە دەكران بۆ فرۆشتن.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی پەیڕەو نەكردنی رێنماییە تەندروستییەكان و مامەڵەكردنی نا تەندروست بۆ ئامادەكردنی خواردنەكان بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی، لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت خواردەمەنی كیلۆكەبابی خالید حەسناوی داخست.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×