تەندروستی سلێمانی ناوی ئەو شوێنانە بڵاوكردەوە كە ڤاكسینی كۆرۆنای لێوەردەگیرێت
  2021-04-15       651       

خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ناوی ئەو مەڵبەندی تەندروستییانەی بڵاوكردەوە كە ڤاكسینی دژی كۆرۆنایای تێدا بەكاردێت.

ئاوێنه‌:  خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەمە، 15 نیسانی 2021 لە ڕاگەیاندراوێكدا ناوی مەڵبەندەكانی بڵاوكردەوە كە هاوڵاتیان دەتوانن ڤاكسینی كۆرۆنای لێوەربگرن.

ناوی مەڵبەندەكان (شەهید شەماڵ- گەڕەكی مامۆستایان، شەهید سەردار - گەڕەكی گۆیژە،  بەختیاری - گەڕەكی بەختیاری، شەهید ڕەفیقی حمەجان- گەڕەكی قالاوە، شەهید ڕێباز - گەڕەكی بەكرەجۆ، زێڕینۆك - گەڕەكی زێڕینۆك، ڕاپەڕینی نوێ - گەڕەكی ڕاپەڕین، سەرچنار - لە سەرچنار، ئیبراهیم ئەحمەد - گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد، رۆژهەڵات- گەڕەكی ڕۆژهەڵات، كارێزەووشك - گەڕەكی كارێزەووشك) .

دوای گەیشتنی ژەمە ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بۆ هەرێمی كوردستان، بەردەوام بەرپرسانی تەندروستی داوای لەهاوڵاتیان دەكەن بەكاری بهێنن.

تائێستا لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە (135) هەزار و (815 )كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و  سێ هەزار و (831) كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، لەكاتێكدا (115) هەزار و(330 )كەس لە توشبوەكان چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×