هاتووچۆی گەرمیان، ٩٠ ماتۆڕسکیلی لە ناوبرد
  2021-04-15       156       

هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، ٩٠ ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتایان لە ناوبردووە کە هۆکار بوون بۆ بێزارکردنی هاوڵاتیان.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی نیسان بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند:" پاش وەرگرتنی رەزامەندی ئەمڕۆ هەستاین بە لەناوبردنی ٩٠ ماتۆڕسکیل کە هیچ سەرەتایەکیان نەبوو".

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو ماتۆڕسکیلانە لە رابردوودا ببوونە هۆکاری سەرەکی بۆ رووداوەکەنی هاتووچۆ و بێزارکردنی هاوڵاتیان و تێکدانی ئارامی شار".

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×