لە هەولێر ڤاکسینی فایزەر تەنیا بۆ بەرپرسانە
  2021-04-15       1549       
لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان جیاوازی دەکرێت لە پێدانی ڤاکسین و ئەوانەی سەردانی بنکە تەندروستییەکانیان کردووە دەڵێن، تا بەرپرسان و خێزانەکانیان وەستا بن ڤاکسینی فایزەر نادرێت بە هاوڵاتیان.

ئاوێنه‌:  ژمارەیەک لەو کارمەند و هاوڵاتیانەی سەردانی بنکەیەکی تەندروستیان کردووە، بە ماڵپەی زەمەنیان ڕاگەیاندووە، کە هەرچەندە سەرەیان گرتووە، بەڵام ڤاکسینی فایزەریان وەرنەگرتووە و ڤاکسینەکە تەنیا بە کەسدانی بەرپرس و دەستڕۆیشتوو دەدرێت.

لای خۆیەوە کارمەندێکی تەندروستیش وتویەتی، لە کاتژمێر هەشت و نیوی بەیانییەوە سەرەی گرتووە، بەڵام ڤاکسینەکەی پێنەدراوە و تەنیا دراوەبە بەپرسان و خێزانەکانیان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×