لیژنەى ئاسایش و بەرگرى شوێنى فڕینى ئەو فڕۆکەیەی ئاشکرا کرد كه‌ فرۆکەخانەى هەولێرى بۆردومانکرد
  2021-04-15       1838       

لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لەپەرلەمانى عێڕاق، زانیارى سەرەتایى و مەترسیدار لەسەر بەئامانج گرتنى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر ئاشکرا دەکات.  

ئاوێنه‌: بەدر زیادى ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لەپەرلەمانى عێراق  بەناوەندى هەواڵى نیشتیمانى ڕاگەیاندووە، بەپێى زانیارى و لێکۆڵینەوە بەراییە ئەمنیەکان فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوان دوێنێ شەو فڕۆکەخانەکەى کردووەتە ئامانج لەشارى هەولێرەوە فڕیوە.  

ئەو پەرلەمانتارە داواش دەکات، حکومەتى فیدراڵ و هەرێم هاریکارى یەکتر بکەن بۆ ڕاگرتنى ئەو پێشێلکارییانەى کە بەمدواییانە ئەنجامدەدرێن.  

زیادى ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لێکەوتەى بەئامانج گرتنى فڕۆکەخانەى هەولێر بەشێوەیەکى بەردەوام، حکومەتى فیدراڵ و هەرێم بەتایبەتى لەبەردەم باڵیۆزخانە بیانیى و ئەمەریکییەکاندا لەهەرێم دەخاتە دۆخێکى بێزارکەرەوە.  

ئەو ئەندامەى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى دەشڵێت، بەئامانج گرتنى فڕۆکەخانەى هەولێر بەشێوەیەکى بەردەوام ، چەند لایەنێک لەپشتیەوەن کە هەوڵى کاریگەرى خستنە سەر پەیوەندییە ناوخۆییەکانى نێوان هەرێم و ناوەند دەدەن بۆیە پێویستە هەردوولا بەهاوبەشى بجوڵێن و لیژنەکەشیان ئیدانەى ئەو کارانە دەکات.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×