ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق: 7810 توشبو، 49 گیانلەدەستدان
  2021-04-15       459       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت هەزارو 810 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 49 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە 16 حاڵەتیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 46 هەزارو 299 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان حەوت هەزارو 810 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە 796 حاڵەتیان لە پارێزگاكانی هەرێم تۆماركراون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە پێنج هەزارو 817 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 49 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە 16 حاڵەتیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 956 هەزار و 860 كەس و لەوانە 14 هەزارو 885 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 837 هەزارو 336 كەسیان چاكبونەتەوەو 104 هەزارو 639 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 501 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×