ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 810 توشبو، 16 گیانلەدەستدان
  2021-04-15       332       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 810 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و 16 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت هەزارو 246 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون زیاترە لەوانەی كە لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە، بەشێوەیەك 810 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 415 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 16 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 5 لە هەولێر، 4 لە سلێمانی، 6 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە...


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×