خەسرۆ گۆران وادەی رادەستكردنی ناوی كاندیدانی پارتی بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئاشكرادەكات
  2021-04-15       411       

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، رۆژی 1ی مانگی ئایار كۆتا وادەی رادەستكردنی ناوی كاندیدەكانەو ئێمەش كۆتا رۆژ ناوی كاندیدەكانمان رادەستی كۆمسیۆن دەكەین.

ئاوێنە: خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حیزبەكەی راگەیاند"پارتی خەریکی پرۆسەی یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانەو هێشتا نەگەیشتوینەتە قۆناغی کۆتاییی یەکلاکردنەوی کاندیدەکانمان، چونکە هەمو کاندیدەکان چاوپێكەوتنیان لەگەڵ دەکرێت."

خەسرۆ گۆران وتیشی"بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی 1ی مانگی ئایاری داهاتو کۆتا وادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکانەو ئێمەش کۆتا ڕۆژ ناوی کاندیدەکانمان ڕادەستی کۆمسیۆن دەکەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×