پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە هێرشیان كردبێتە سەر حەشدی شەعبی
  2021-04-15       855       

جێگری فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەی باشیك رەتیكردنەوە لە سنوری پارێزگای نەینەوا هێرشیان كردبێتە سەر حەشدی شەعبی.

ئاوێنە: کامل هەرکی، جێگری فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەی باشیک بە "روداو"ی راگەیاند، هیچ هێرشێکیان نەکردوەتە سەر حەشدی شەعبی لە بەرتڵە، چونکە "لە سەروی خۆمانەوە فەرمانمان پێ کراوە کە تەنیا بەرگری بکەین و هیچ هێرشێک ئەنجام نەدەین."

 لێدوانی ئەو فەرماندەیە لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لیوای 30ی هێزەكانی حەشدی شەعبی رایگەیاندبو هێزەكانی پێشمەرگە بە موشەك دو هێرشیان كردۆتە سەر هێزەكانیان لە دەستی نەینەوا.

محەمەد شەبەکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و فەرماندەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانەوە چەند چەكدارێكی لیوای 30ی حەشدی شەعبی برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×