وەزارەتی دارایی عێراق داوا دەكات لەم مانگەوە لێبڕینی موچە جێبەجێ بكرێت
  2021-04-16       989       

وەزارەتی دارایی عێراق داوا دەكات بڕیاری لێبڕینی باج لە موچەی فەرمانبەران لەم مانگەوە جێبەجێ بكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی كردوە داوای كردوە لەم مانگەوە كار بە رێنمایی دارایی ژمارە 1ی ساڵی 2007 تایبەت بە لێبڕینی باج بكرێت لە كۆی داهاتی موچەی مانگانە كە موچەی بنەڕەتی و درەماڵەكان و هاندان و پاداشت و ئیفادو هەمو جۆرەكانی دیكەی داهات دەگرێتەوە.

بەڵام ماجیدە تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی سائیرون رایگەیاندوە، ئەوەی لەو نوسراوەی وەزارەتی داراییدا بۆ جێبەجێكردنی لێبڕینی باج لە موچە هاتوە رەتیدەكەنەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ناكرێت فەرمانبەر لەیەك ماوەدا روبەڕوی دو كەمكردنەوە لە موچەدا ببێتەوە كە ئەوانیش بریتین لە دابەزاندنی نرخی دینارو لێبڕینی باج لە موچە.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×