2021-04-16   543     
ئه‌مریكاو چوار وڵاتی ئه‌وروپی ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: هه‌ر یه‌ك له‌وڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیاو ئیتاڵیا ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌و ڕایانگه‌یاندووه، "به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه ده‌كه‌ین‌و پشتگیری لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "پێکەوە کار دەکەین تاوەکو پشتگیریی لەبەدواداچونەکان بکەین‌و دڵنیابینەوە لەوەی ئەوانەی لەپشت هێرشەکەوەن، سزا بدرێن."
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه "ئێمە هاودەنگین لەسەر ئەوەی هێرشکردنە سەر سەربازو یەکەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان قبوڵ ناکرێت''.
هاوكات پابه‌ندبونی خۆیان به‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش دوپاتده‌كه‌نه‌وه.
14ی ئه‌م مانگه هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکە رایگەیاند، "هێرشەکە لەڕێگەی درۆنی TNT کراوەو ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لەناو فڕۆکەخانەكه".