بایدن: بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران سازشی گەورە ناكەین
  2021-04-17       633       

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پێشوازی لە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆكان لەگەڵ ئێران دەكات سەبارەت بە رێككەوتنی ئەتۆمی بەڵام دەڵێت، هێشتا زوە تا بزانین ئەو گفتوگۆیانە سەركەوتو دەبن یان نا.

ئاوێنە: ئەو قسانەی سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی كۆنگرەیەكی هاوبەشدا هاتون لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ژاپۆندا.

بایدن وتی، هەنگاوەكەی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی لەسەدا 60 "هیچ كۆمەكێك بەو وڵاتە ناكات."

ئێران لەدوای روداوەگەی دامەزراوەی نەتەنز رایگەیاند كە دەستی كردوە پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ لەسەدا 60 بەرزكردۆتەوە، كە ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ بەڕێوەچونی گفتوگۆكان دەربارەی زیندوكردنەوەی رێككەوتنە ئەتۆمییەكە لە ڤییەنا.

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پێشوازی لەو گفتوگۆیانە دەكەن وتی"خۆشحاڵین كە ئێران قبوڵی كردوە درێژە بە گفتوگۆكان بدات."

هەروەها وتیشی، هێشتا زوە لەبارەی ئەنجامی كۆتایی ئەو گفتوگۆیانەوە قسە بكەین، چونكە گفتوگۆكان بەردەوامن.

بایدن جارێكی دیكە پشتیوانی لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 دەكات بەڵام بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو رێككەوتنە "سازشی گەورە" ناكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×