2021-04-17   468     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له هه‌ڵمه‌تێكی چه‌ند كاتژمێری‌دا 9 كه‌س به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران، ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ندین بڕه مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17 ی نیسانی 2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنیه‌ه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه رایگه‌یاند، دوای به‌دواداچونێكی وردی تیمه‌كانیان بۆ گروپێكی بازرگانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌شاری هه‌ولێر شه‌وی 16ی ئه‌م مانگه له هه‌ڵمه‌تێكی چه‌ند كاتژمێری‌دا توانرا گروپێكی 9 كه‌سی ده‌ستگیربكرێت كه بازرگانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانن، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیان توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ردا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و بڕه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بریتیه له 2 كیلۆ و 569 گرام هیرۆیین، 1كیلۆ و 375 گرام كریستاڵ، 984 گرام حه‌شیش بڕی 680 گرام تلیاك، بڕی 580 گرام جامایكا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌م گروپه سه‌رچاوه‌ی دابه‌شكردنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بون له‌شاری هه‌ولێر و ڕۆڵه‌یه‌كی زۆری هه‌رێمه‌كه‌مانیان ئالوده‌ی مادده‌هۆشبه‌ركان كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان باسی له‌وه‌شكرد، له‌چالاكیه‌كی دیكه‌دا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه‌كانیان به‌هاوكاری بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی حاجی ئۆمه‌ران، توانیان له نزیك به‌ستۆره تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكه‌ن كه بڕی 3 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری تلیاكی پێبو.