عێراق گەورەترین كڕیاری “پاقلەمەنی”ی توركیایە
  2021-04-17       541       
بەگوێرەی ئامارەكان، عێراق ڕیزبەندی یەكەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە كە زۆرترین خۆراكی پاقلەمەنی لە توركیاوە هاوردە كردووە لە ئەمساڵدا.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە 17ی نیسان، حسێن ئەرسەلان، سەرۆكی كۆمەڵەی سەرچاوەكانی دانەوێڵە و پاقلەمەنیی توركیا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی وتووە، “توركیا بە بەهای 353 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار دانەوێڵە و پاقلەمەنی هەناردەی وڵاتان كردووە لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، ڕێژەی هەناردەی ئەو خۆراكانە بۆ دەرەوەی توركیا بە ڕێژەی 21% زیادی كردووە.

سەرۆكی كۆمەڵەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، “زۆربەی ئەو خۆراكانە هەناردەی عێراق كراون، دواتر سوریا و ئەڵمانیا”.

بەوەش عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، ڕیزبەندی یەكەمی وڵاتانی گرتووە لەڕووی هاوردەی خۆراكی پاقلەمەنی و دانەوێڵەی توركیاوە، كە بەهاكەی 59 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×