2021-04-17   1193     
سكرتاریه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌یه‌كیان به‌تۆمه‌تی سیخوڕی له شاری سلێمانی ده‌ستگیركراوه، زۆربه‌ی ئه‌و لێدوان و ھه‌واڵانه‌شی له‌چه‌ند ڕۆژی پێشودا، ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌یسه بڵاوكراونه‌ته‌وه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران (كۆمه‌ڵه) له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ڕۆژی 13ی (نیسان/4)ی 2021 پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه، به‌ناوی "سمكۆ به‌نفشی" له سلیمانی له لایه‌ن ھیزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی ئه‌منی ده‌ستبه‌سه‌ركرا، هه‌ر له‌دوای ئاگاداربون له‌لایه‌ن به‌شی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵه، ئاسایشی سلێمانی ئاگاداركرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌م كه‌یسه ده‌ستیپێكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سه‌رئه‌نجام دوای چه‌ند ڕۆژ لێكۆڵینه‌وه، ئاگاداركراینه‌وه كه ناوبراو به‌تۆمه‌تی سیخوری له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ھێزه ئه‌منیه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ركراوه".
چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان و بڕیاری دادگا ده‌كه‌ن
كۆمه‌ڵه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕ، "وێرای سوپاسی لایه‌نه ئه‌منی و دادوه‌ریه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان له ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌یسی ناوبراو، چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان و بڕیاری دادگا ده‌كه‌ن".
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و لێدوان و ھه‌واڵانه‌ی كه له‌چه‌ند ڕۆژی پێشودا، ده‌رباره‌ی ئه‌م كه‌یسه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڕه‌تده‌كاته‌وه و به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌م لێدوانانه له‌لایه‌ن نه‌یارانی كۆمه‌ڵه و به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كاریی بڵاو كراوه‌نه‌ته‌وه.