2021-04-17   660     
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، شه‌ش موشه‌كی جۆری هاوه‌ن ئاراسته‌ی باره‌گایه‌كی سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی كراوه، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ئاوێنه: به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6 (شه‌ش) موشه‌كی جۆری هاوه‌ن ئاراسته‌ی باره‌گای فه‌وجێكی حه‌شدی عه‌شایه‌ری سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی له گوندی ئه‌بوشه‌هابی سه‌ر به‌قه‌زای داقوقی باشوری پارێزگای كه‌ركوك كراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ئه‌نجامی ئه‌و موشه‌كانه، سێ سه‌ربازی عێراقی و دو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی برینداربون، هێزێكی زۆری ئه‌منیش له‌ده‌وروبه‌ری شوێنی موشه‌كه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه، تا ئێستاش سه‌رچاوه‌ی ئه‌و موشه‌كانه نه‌زانراون.